دەقی وتەکانی مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بەم چەشنەی خوارەوەیە:
بسم الله الرّحمن الرّحیم
الحمدلله، بەخێرهاتنتان دەکەم و زۆر پێ خۆشحاڵم -کە هەرچەند بەشێوەی ئۆنڵاین- لە کۆڕێکی ئیمانی و مەعنەوی لەگەڵ ڕۆڵە و دڵسۆزانی جەماعەت، لە بەشی ئافرەتانی ڕێزدار، کۆوەبین.
بێگەردانە لە بارەگای خوای بەدیهێنەری تاقانە داوا دەکەم ئەو کۆڕە پیرۆز، ئیمانی و مەعنەوییە قەرینی فریشتەکان و هۆی دابەزینی نوور و ڕەحمەتی خوای گەورە بکات و ئێوە لە بەجێ‌گەیاندنی ئەرک و پەیامی سەرەکی، بنەڕەتی و تەوەریی کە لە ئەستۆتان گرتووە، سەرکەوتوو بکات. ان شاءاللە 
هەوڵ و تێکۆشانە ماندوونەناسەکانتان لە کارنامەی کردەوەکاندا تۆمار و بۆ ڕۆژی دوایی هۆی سەربەرزی و عاقبەت‌خێری بێت.
وتەکانم بە ئیلهام لە ئایەتی ۱۰۵ی سووڕەتی تەوبە دەست پێ دەکەم.
خوای گەورە دەفەرموێت: «وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ وَسَتُرَدُّونَ إِلَىٰ عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ» ‎﴿التوبة: ١٠٥﴾‏
به‌و خه‌ڵکه‌ بڵێ: ئێوه‌ هه‌رچی ده‌توانن له‌ کار و‌ کرده‌وه‌ ئه‌نجامی بده‌ن، چونکه‌ خوا کار و کرده‌وه‌تان ده‌بینێت و (ئاگاداره‌ به‌ نهێنی و ئاشکرای)، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی (ئاگادار ده‌کات کاتێک له‌ ژیاندایه، دوای وه‌فاتیشی بۆ خوای گه‌وره‌ ئاسانه که‌ نیشانی بدات)، هه‌روه‌ها ئیماندارانیش (ئاسه‌وار و ده‌ره‌نجامی ده‌بینن)، پاشان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ لای ئه‌و خوایه‌ی که‌ زانایه‌ به‌ نهێنی و ئاشکرا، ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌کات له‌ هه‌موو ئه‌و کار و کرده‌وانه‌ی که‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.‌
بەو پێیە بە پێویستی دەزانین کە ئێمەی موسوڵمان، بزاف و لایەنەکانی ئاماژە پێکراوی خۆمان بەرەو ئیمان، بەها بەرزەکانی ئیسلامی و خزمەت بە هاوچەشنان بانگەشە بکەین، پێویستە بە جددی، پێش بانگەشەی کەسانی تر، باوەڕ، ئاکار و ڕەوشتی خۆمان چاک بکەین و ڕەوتی ژیان سەر لەنوێ، لەژێر تیشکی ڕێنماییەکانی خوایی و ڕاسپاردەکانی پەروەرێنەری جیهانیان و بەپێی پێوانی دادی خوایی، داڕێژین.
جارێکی تر ئامانجی تەوەریی خۆمان بناسینەوە تاکوو شیاوی گەیشتن بە پێگەی خێرخوازیی هاوچەشنان بین کە ئاکار و ڕەفتاری بەشێوەی کپ و بێدەنگ نموونەی کەسانی تر بێت؛ چونکە جیاوازی هەیە نێوان قسە و داوا لەگەڵ ناوەڕۆک و ڕاستیی کەسەکە و ڕەوشت و کردارەکەی کە جێی خۆیەتی بانگخوازانی خێرخواز و خزمەتکاری دینی خوا و بەندەکانی لە گۆڕەپانی کرداریدا جیاواز بێت و لەڕووی مەعنەوییەوە لەسەرتر بن.
لەو بوارەوە مرۆڤاکان یا «شوێنکەوتوو» و یان «پێڕەولێکراو». ئەو بابەتە تەواوی بوارەکانی پیشەسازی، بازرگانی، ڕامیاری، فەننی و زانستی لەخۆی دەگرێت. کەسانێکی کە باڵادەست و لەسەرن، پەیڕەولێکراون کە قوڕئانی پیرۆز سەبارەت بە لێهاتوویی ئەوان دەفەدموێت: «ٱلَّذِينَ إِن مَّكَّنَّٰهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ أَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُاْ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَمَرُواْ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَنَهَوۡاْ عَنِ ٱلۡمُنكَرِۗ وَلِلَّهِ عَٰقِبَةُ ٱلۡأُمُورِ» واتە: ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌گه‌ر پایه‌دارمان کردن له‌ زه‌ویدا نوێژ و دروشمه‌کانی به‌چاکی ڕاده‌گرن، زه‌کاتیش به‌ته‌واوی ده‌ده‌ن، فه‌رمان به‌چاکه‌ ده‌که‌ن، قه‌ده‌غه‌ له‌ خراپه‌ ده‌که‌ن، سه‌رئه‌نجامی هه‌موو کارێکیش هه‌ر بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هەر کەس کە خوای گەورە منەتی لەسەر بکات و لە بوارێکدا وەسەری خات و لێهاتوویی پێ ببەخشێت، جێی خۆیەتی کە لەو دەرفەتە بۆ خزمەت بە هاوچەشنان و هاوڵاتیانی کەڵک وەرگرێت و شوکرانەبژێری ئەو نیعمەتە بکات. ئەوە جۆرێک جیهاد لەگەڵ نەفس هەژمار دەکرێت: جیهاد لەگەڵ نەفس و جیهاد لەڕێی بەخشینی کات و ماڵ و بەکارهێنانی توانایی و شارەزایی لەڕێی خزمەت بە کەسانی تر.
هێندێک زانایا دەفەرموون: تۆکمەیی لە کاردا، جیهادە؛ جا لە کاروباری خێزانیی و پەروەردەی مناڵان و بنەماڵەڕا تاکوو خزمەت بە کۆمەڵگا و کەسانی تر.
ئێوە باش دەزانن کاتێک کە کەسێک دەتوانێ کار و کردارێکی جیاواز بکات، لە ڕاستیدا وەک ئەوەیە کە کەسانی تر بەرەو فەزیلەتێک بانگ بکات و ئەوەش خۆی نیشانەی زانا بوونی ئەو کەسەیە.
وتەیەکی شارەزایانە هەیە کە دەفەرموێت: «النَّصرُ لا یَأتی لِأُمَّهٍ لا تَستَحِقُّهُ» و هەروەها وتوویانە: سەرکەوتن قسمەتی خەڵکێک نابێ کە شیاوی یارمەتی نەبن و یا فەرموویانە: تصحیحُ أَحوالِ الأُمَّهِ یَنطَلِقُ مِن تَصحیحِ حالِکَ الشَّخص؛ چاکسازیی دۆخی کۆمەڵگا لە چاکسازی دۆخی تاکەکەسییەوە دەست پێ دەکا.
کاتێک کە ئێوە گرینگی بە تەندروستی ڕوح و دەروونی خۆتان دەدەن، لەڕاستیدا ئێوە خەباتکارن.
کاتێک ئێوە پێداگرانە گرینگی بە تەندروستی بیر و ئەندێشە و ئاکار و ڕەوشتی بنەماڵەتان دەدەن، واتە ئێوە کەسێکی جیاوازن. کاتێک بیر لە تەندروستی خەڵک و کۆمەڵگای خۆتان دەدەن، واتە ئێوە خەباتکارێکی پشوودرێژ و خۆڕاگرن لە ڕێی پەروەردگار. هەروەک خوای گەورە موژدەی داوە: «إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍ» ‎﴿زومەر:١٠﴾‏ بێگومان پاداشێکی زۆر بە خۆڕاگران دەبەخشەرێت. بۆیە دەتوانین بڵێین کاری چاکە یەکێک لە مەرجەکانی بەدیهاتنی ئیمان و گەیشتن بە ژیانی پاک لە دونیا و دواڕۆژە.
پاداش و سزای خوای گەورە پێوەندی بە کردارەوەیە و پێوەری جیاوازیی پلە و پایەی بڕواداران لای پەروەردگاریان، زانست، وشیاری، دڵسۆزی، کردار و کاری چاکەیە. ئاشکرایە تۆکمەیی کار و هەنگاونانی جیاواز، تەنیا لەژێر تیشکی تێگەیشتنی دروست و زانست و وشیاری پێویست، دێتە دی.
لەو بوارەوە پەیامی خوایی: «وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ» ﴿فاطر:١٤﴾واتە: بێگومان که‌س نییه‌ وه‌ک (خوا) ئاگاو زانا بێت و هه‌واڵی ڕاست و دروست بگه‌یه‌نیت.
ئەو جەختکردنە خواییە نیشانەی ئەوەیە کە شارەزایی و لێزانی، توانایی کارکردن دەباتە سەر و هێزی داهێنان و ڕێکاری نوێ بۆ چارەسەری دۆزییەکان ئاسان دەکا و بەستێنی تێگەیشتنی دروست و وردی بابەتەکانی کۆمەڵایەتی و لێک تێگەیشتنی کۆمەڵ و ڕۆڵگێڕیی کاریگەری تاک و بەکۆمەڵ لە مەیدانی کرداردا تەیار دەکا.
هەروەک لە سەرەتا وتمان، ئاکامی نەبوونی شارەزایی، لێهاتوویی، لەسەرتری و هەروەها جوڵە و کاری تاکەکەسی، زۆر جار بەستێنی شوێنکەوتوویی و کاریگەریی ناچالاک بوون لە کەسانی تر دابین دەکا.
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح کە ئەرکی خۆی لە خزمەتگوزاری کولتووری و کۆمەڵایەتیدا ناساندووە؛ کەواتە جێی خۆیەتی بە تێگەیشتنێکی دروست لە ئەرک و پەیامی خۆی و هەروەها ناسینێکی ورد لە دۆخی کۆمەڵگای بەرباسی و پێداویستییەکانی کات و شوێن، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی تێبکۆشێت.
لە کۆتاییدا بیرتان دەخەمەوە کە ڕێکخراوە و ناوەندە جەماوەرییەکان، لەو سەردەمەدا بە قۆناغێکی نوێ لە ئەرکەکانی خۆیان گەیشتوون؛ لەلایەک دەبێ گرینگیی پێویست بە دۆزییەکانی ناوخۆیی، ڕاهێنانی هێزە مرۆییەکان و تێگەیشتنی ورد و کولتووری چالاکییەکانی بەکۆمەڵ و ئامانجدار بدات و ئەرکەکانی ڕێکخراوەیی خۆی بەباشی جێبەجێ بکات و لەلایەکی تر گرینگی بە پاراستن و پتەوترکردنی پێوەندیی لەگەڵ هاوڵاتیان و خزمەتگوزاری و هەوڵ بۆ سەرکەوتنی زیاتر لە بواری فکری و کولتووری و ڕێزگرتن لە مافەکان و ئازادییەکانی کەسانی تر و پەرەدان بە فەرهەنگی خێرخوازی لە کۆمەڵگادا بدات.
دۆخی نوێ و ئاڵۆزی ئەو سەردەمە، ئەرکی نوێ و بەرنامەی شیاو واجب دەکا و پێویستە لە ساکاردانانی بابەتەکە و کەڵکوەرگرتن لە شێوازە کۆنەکان بۆ چارەسەری بابەتە ئاڵۆزەکانی ئەو سەردەمە خۆمان بپارێزین.
جێی ئاماژەیە کە سپاس بۆ خوا، لە ئێستادا جەماعەت، لە ئاستی ناوەندی و پارێزگاکان و جێگرانی ناوەندیی، خاوەنی ئامانج و ڕێکاری گونجاو لەگەڵ دۆخ و توانایی و سنوورەکانە؛ بۆیە چاوەڕێ دەکرێ کە ئەندامان، چالاکییەکانی خۆیان لە چوارچێوەی ئامانج و ڕێکارەکانی جەماعەت و بەشێوەی بەکۆمەڵ، ڕێکخراوەیی و سیستەمی داڕێژن.
بەپێی چەمکەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ڕوانگە و تێکۆشانەکانی تاکەکەسی بۆ کەسانی تر بەڵگە نییە، بەڵام بەرهەمی ئاوەزی بەکۆمەڵ بۆ ئەندامانی ئەو کۆمەڵە بەڵگەیە و پەیڕەویکردنیشی ئەرکێکی گرەنتیی دێنیتە ئاراوە و پاداشیشی بەدواوە دەبێ.